ئه‌یلوول 08, 2019 12:53 Asia/Tehran
  • کوژرانی  دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی لە پارێزگای حەجەی یەمەن

لە پەلاماری مووشەکیی و تۆپخانەیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای حەجە لە باکووری یەمەن، دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە بە مووشەکی "زلزال ١" شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە ناوچەی "حیران"ی پارێزگای حەجەی دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی.

هەروەها لە پەلاماری تۆپخانەیی یەمەنییەکان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی بەکرێگیراوانی  سەعوودی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی "جەبەلونار" لە دەڤەری "جەیزان" و ڕۆژاوای "حەیران" ژمارێک لە دەسدرێژکاران کوژراو و بریندار بوون.

سەرلەشکەر "عەلی مووشەکی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی  یەمەن ئەمدواییە ڕاشکاوانە رایگەیاندبوو یەمەنییەکان بەڵێنیان داوە هەرگیز نەهێڵن تەنیا یەک دەسدرێژکاریش بە زیندوویی خاکی یەمەن بەجێ بێڵێ.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

 

سەرپەیڤ