دەنگۆی پاشەکشەی ئەمریکا لە شەڕی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368354-دەنگۆی_پاشەکشەی_ئەمریکا_لە_شەڕی_یەمەن
ئەمریکا بۆ یەکەم جار بانگەشەی کرد کە لەگەڵ بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن خەریکی دانووستانە و بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕە لەم وڵاتە عەرەبییە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2019 14:09 Asia/Tehran
  •  دەنگۆی پاشەکشەی ئەمریکا لە شەڕی یەمەن

ئەمریکا بۆ یەکەم جار بانگەشەی کرد کە لەگەڵ بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن خەریکی دانووستانە و بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕە لەم وڵاتە عەرەبییە

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دیوید شێنکر" بەڕێوە  بەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کارو باری ڕۆژهەڵاتی نزیک گوتی کە دەوڵەتی ئەمریکا بەشێوەیەکی تایبەت سەرنج ئەداتە کۆتایی شەڕ لە یەمەن دا.

ئەم کاربەدەستە ئەمریکاییە بانگەشەی کرد کە ڤاشنگتۆن لە وتوویژەکانی لەگەڵ ئەنسارۆڵڵای یەمەن لەهەوڵ دایە تا رێگا چارەیەکی قەبووڵکراو بۆ هەر دوو لایەن دەستبخات. بەڵام "موحەممەد ئەلبەخیتی"ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن هەر چەشنە وتووێژی ئەم گرووپەی لەگەڵ ئەمریکا رەتکردۆتەوە. ئەم بریارەی ئەمریکا دوای ئەمەی دێتە ئاراوە کە یەمەنییەکان پەلامارەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی خۆیان دژی بنکە ومەتەڕێزی عەرەبستانی سەعوودی تووندتر کردۆتەوە و لە نێوان ئیمارات و عەرەبستانیش لەبەرەکانی یەمەن ناکۆکیی بەدی هاتووە.

پەلاماری یەکشەممەی ڕابردووی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر زیندانێک لە ناوەندی یەمەنیش بەڕەو ڕووی ناڕەزایەتی بەربڵاوی ڕێکخراوەکانیی مافی مرۆڤی بۆتەوە.