باری تەندروستیی میری کوەیت تێکچووە
میدیاکانی وڵاتی عەرەبیی کوەیت باسی تێکچوونی باری تەندروستیی میری ئەم وڵاتەیان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ناوەندی ھەواڵدەریی «کونای» کوەیتەوە، ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری دیوانی میری کوه‌یت رایگه‌یاند: باری ته‌ندروستی میری وڵاته‌که‌یان تێکچووه و ھەر لە بەر ئەمەش به‌په‌له ڕاگوێزراوە بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ناوەندی ھەواڵدەریی «کونای» کوەیت له زاری «عه‌لی جه‌راح ئه‌لسەباح» وه‌زیری دیوانی میری کوه‌یت زیاتری ڕوونکردووەتەوە کە، «شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسەباح» میری کوه‌یت له‌میانی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا باری ته‌ندروستیی تێکچووه و به په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشکنینی پزیشکی.
تێکچوونی باری ته‌ندروستی میری کوه‌یت له کاتێکدایه که ناوبراو به‌مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ «داناڵد تره‌مپ»ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووەو به‌وهۆیه‌شه‌وه واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که دواخراوه.
١٨ی مانگی ڕابردوو »شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسەباح»ی میری کوه‌یت که ته‌مه‌نی نزیکەی نەوەد ساڵ دەبێت توشی تێکچوونی باری ته‌ندروستی ھات و دەست بەجێ چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ کرا.
جاری پێشوو دیوانی میری کوه‌یت له‌وباره‌وه رایگه‌یاند که پشکنینه پزیشکییه‌کان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە باری ته‌ندروستی میر باشه، به‌ڵام وادیارە ئه‌م ھەواڵەی ئێستا گومان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی ناوبراو دروست ده‌کات و بۆی ھەیە کوەیت لەگەڵ ڕووداوێکی لەناکاودا بەرەوڕوو کاتەوە.