پەلاماری مووشەکیی سوپای یەمەن بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سەعوودی لە عەسیر
یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە مووشەکێکی "زلزال١" بنکە و مەتەرێزەکانی هێزە سەربازییەکانی سەعوودیی لە "عەسیر" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەنار؛ هێزە یەمەنییەکان ئێوارەی دووشەممە بە وەبەر پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی هێزە سەربازییەکانی سەعوودی لە بوارگەی "عەلەب" لە پارێزگای "عەسیر" ژمارێک لەو هێزانەیان کوشت و یان بریندار کرد.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٧ مووشەکی "زلزال ١"ـیان بەرەو بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای عەرەبستان لە "عەسیر" تەقاندووە.
عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە و تێپەڕینی زیاتر لە چوار ساڵ و کوشتنی هەزاران شاروومەندنی مەدەنی و تیابردنی هەموو ژێرخانەکانی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەن بە ئامانجەکانی خۆیان لە یەمەن کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی بەکرێگیراو و دارەدەستە.