ئه‌یلوول 20, 2019 19:33 Asia/Tehran
  • زیانی قورسی دەست درێژکارانی سەعودی لە ڕۆژھەڵاتی یەمەن

سەرچاوە یەمەنییەکان باسی زیانی قورسی دەست درێژکارانی سەعودی لە پارێزگای «حەزەرمەوت» لە ڕۆژھەڵاتی یەمەن و کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای سوپای عەرەبستانیان کرد.

سەرچاوەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: ٥ لەشکریی سەعودی لەوانە سەرھەنگ «بەندەر عوتەیبی» سەرکردەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی لە ناوچەی حەزەرمەوت لە ھەڵمەتێکی ھێزەکانی یەمەنی کوژران.

شەش لەشکریی سەعودیی دیکەش لە ئەنجامی ئەم ھەڵمەتەی سوپای یەمەن بریندار بوونە.

لەناوچەی «عەبەر»و بوارگەی«وەدیعە»ی پارێزگای «حەزەرمەوت»یش دوو کەسی سڤیل و سێ بەکرێگیراوی سەعودی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک کوژران.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ.

 

سەرپەیڤ