کوژرانی هەزار منداڵ لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر سووریا و ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369080-کوژرانی_هەزار_منداڵ_لە_پەلامارەکانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکایی_بۆ_سەر_سووریا_و_ئێراق
بە هۆی پەلامارەکانی پێنج ساڵی رابردووی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراق و سووریا، نزیکەی هەزار منداڵ کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2019 04:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی هەزار منداڵ لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر سووریا و ئێراق

بە هۆی پەلامارەکانی پێنج ساڵی رابردووی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراق و سووریا، نزیکەی هەزار منداڵ کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ڕووسیا ئەلیەوم" گرووپی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی خۆوەردانی ئەم هاوپەیمانییەی بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی ئەم هاوپەیمانییە بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی ئێراق و سووریا تا ئێستا سێ هەزار و ٣٧ کەسی مەدەنی بریتی لە ٩٢٤ منداڵ و ٦٥٦ ژن کوژراون.

ئەو گرووپە لە بەیاننامەکەیدا بە پێداگری لە سەر پێویستیی قەرەبوو کرانەوەی  ئەو زەبر و زیانەی لە قوربانیانی جەنایەتەکانی هێزەکانی بەناو هاوپەیمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراق و سووریا نیشانی دا: هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی پێبەند نین بە یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ و بنپێ کرانی ئەو یاسا و ڕێساگەلە بەردەوام ڕوو دەدات و دووپات دەکرێتەوە.

گرووپی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا وتیشی: وێڕای ئەوەی کە هاوپەیمانیی ئەمریکایی دانی ناوە بە کوژرانی هەزار و ٣١٣ کەسی مەدەنی لە سووریا و ئێراقدا، بەڵام ئەو دان پێدانانە لە تەنیا ٤٣%ی سەرجەم ئەو کەسانەی دەگرێتەوە کە بە هۆی ئەو پە لامارانەوە گیانیان لە دەس داوە.