کوژرانی لانیکەم ١٣ کەسی سیڤیل لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر یەمەن
لەئاکامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی شاری "قعطبە"ی پارێزگای "زالع"ی یەمەن لانیکەم ١٣ کەسی مەدەنی لەوان چەند ژن و منداڵ کوژران.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر ناوچەی "قعطبە" ژمارێک لەدانیشتووانی ناوچەکەش بریندار بوون و ئەگەری چوونەسەری ژماری کوژراوانیش لەئارادایە.
لەهەمان کاتدا، "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە چل ودووجار پەلاماری ئاسمانیی کراوە لەلایەن هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن لەماوەی ١٢ کاژێری رابردوودا کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارانە، ماڵ و خانووبەرەو زەوی و زاری کشت و کاڵی کراوەتە ئامانج.
"مەهدی مەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن حەوتەی ڕابردوو بەڕاگەیاندنی ئاگربڕ، داوای لە هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی کرد شەڕ ڕابگرێ و هەروەها پێی داگرت: یەمەن چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی هەوڵی هاوشێوەی عەرەبستانی سەعودییە لەمەڕ ڕاگرتنی هەموو شێوازەکانی هێرشی ئاسمانی و زەوینی.
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی خەمسارد لەحاند ئەو پێشنیارەی ئەنساروڵڵا، درێژە دەدا بە پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن.