ئه‌یلوول 25, 2019 15:01 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەنساروڵڵا: جوبەیر  داشی ئەمریکییەکانە لە شەڕی دژی یەمەن

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت: «عادڵ جوبەیر» وەزیری ڕاوێژکار بۆ دەرەوەی عەرەبستان لە لایەن ئەمریکییەکانەوە ھێنراوەتە سەر کار بۆ ئەوەی شەڕی دژی یەمەن ڕابگەیەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «موحەممەد عەبدوسسەلام» وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا نووسی: جوبەیری درۆزن لە لایەن ئەمریکاوە ھێنراوەتە سەر کار بۆ ئەوەی شەڕی دژی یەمەن ڕابگەیەنێت، بەو خەیاڵەی کە لەم شەڕەدا دەستبەجێ سەرکەوێ و زۆریش باغرانە شەڕەکەی ڕاگەیاند.

«موحەممەد عەبدوسسەلام»  وتیشی: کاتێک کە بوغرایی عەرەبستان لە ھەمبەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن شکستی ھێنا، ئیدی بۆ کاربەدەستانی عەرەبستان و لەوانە جوبەیر ھیچ ڕێگایەک بێجگە لە خۆ فەوتاندن و ھانا بردن بۆ ئاغا ئەمریکییەکانیان نەمایەوە.

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن  لە درێژەی قسەکانی دا پێی داگرت: جوبەیر لەلای ئەمریکییەکان بێجگە لە سەرشۆڕی ھیچی دەست ناکەوێت.

«عادڵ جوبەیر» وەزیری ڕاوێژکار بۆ دەرەوەی عەرەبستان پێشتر لە وتەگەلێکدا ستایشی سیاسەتەکانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناڤینی کرد بوو.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.

 

سەرپەیڤ