تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 15:39 Asia/Tehran
  • لەقاودانی سی ئین ئین لە گوێزرانەوەی چەکەمەنی ئەمریکا بۆ ئەلقاعیدە

میدیایەکی ئەمریکایی لە کردەوەی عەرەبستان لە گواستنەوەی چەکەمەنی ئەمریکایی بۆ گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە پەردەی لادا.

کەناڵی هەواڵی " سی ئین ئین " ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە عەرەبستان بە بنپێکردنی ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ ئەمریکا ، چەکی کڕدراولە ئەمریکا بە هێزە تەکفیریەکان وئەلقاعیدە دەدات. بە پێی ڕاپۆرتی تایبەتی ئەم کەناڵە ئەمریکاییە، عەربستانی سەعودی و هاوپەیمانەکانی چەکەمەنی دروست کراوی ئەمریکایان داوە بە هێزەکانی سەربە ئەلقاعیدە ، سەربازە تەکفیریەکان وگروپەکانی تری شەڕ لە یەمەن. سی ئین ئین وتی: عەرەبستان وئیمارات لە چەکەی بەرهەم هاتووی ئەمریکا وەکوو جۆرە دراڤێک بۆ کڕینی ئەمەگ ووەفاداری میلیشیاکان یا هۆزەکان ، بەهێز کردنی چەکداران لە ئاسۆی سیاسی کەڵکیان وەگرتووە. دوابەدوای بڵاوکرانەوەی ئەم ڕاپۆرتە ، کاربەدەستێکی بەرەڤانی ئەمریکا پشت ڕاستی کردەوە ووتی کە توێژینەوە لەمەڕ ئەم مەسەلە درێژەی هەیە . وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند لە بە رڕادەس کردنی ئەم کەل وپەلە سەربازیانە بە لایەنی سێهەم ، هاوپەیمانی بە رێبەرایەتی سەعودی دۆخی کڕینی چەکەمەنی خۆی لەگەڵ ئەمریکای بنپێکرد. ڕاپۆرتی کەناڵی سی ئین ئین لە حاڵێکدا بڵاو کراوەتەوە کە کۆنگرەی ئەمریکا بە ڕەخنە وگازندەی جیدی لە ڕیاز بە هۆی کوشتنی جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری سەعودی لە ساڵی ڕابردوو،لە دووی  ڕاگرتنی پشتیوانی دەوڵەتی ترامپ لە هاوپەیمانی سەعودی دایە.

سەرپەیڤ