فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی باکوورو ڕۆژئاوای یەمەنیان بوردومان کرد
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند: فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ماوەی ١٢ کاژێری ڕابردوودا، ٦٦ جار پارێزگاکانی سەعدەی باکوورو حججەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان بوردومان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران،«یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد: فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ماوەی ١٢ کاژێری ڕابردوودا، ٦٦ جار پارێزگاکانی سەعدەی باکوورو حججەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان بوردومان کردووە. لەم ھێرشانەدا دەیان شارومەندی یەمەنی کوژراون و یان بریندار بوونە.
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە گەلێک جار ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگاکانی سەعدەی باکوورو حججەی باکووری ڕۆژئاوای یەمەنیان بوردومان کردووە. ع
ەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە. سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ڕۆژانە قوڵایی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلاماری موشەکە باڵستیکەکانی خۆیان کە دیارە ئەمەش لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگڕێت.