پەلاماری بە هاوەنی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر حودەیدەی یەمەن
تشرینی دووهم 16, 2019 08:57 Asia/Tehran
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی شەوی هەینی بە پێشێلکردنی دوبارەی ئاگربەس ، ناوچە ئاوەدانەکانی لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەنیان دایە بەر پەلاماری بە هاوەن .
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن رایگەیاند ، دەسدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانی ئەوان ، دەیان گوللە هاوەنیان گرتووەتە ناوچەکانی تەحیتا و دورەیهەمی لە حودەیدە .
هێشتا لە زیان و قوربانیانی ئەگەریی ئەم پەلامارە هەواڵێک بڵاونەبووەتەوە .
تەقەوەستانی رێککەوتن لەسەرکراو لە سوید لە نێوان شاندی نیردراو لە سەنعا و شاندی ریاز لە سەر لەیانی سێشەممە 18 ی دیسامبری 2018 وە لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن دەسپێبووە بەڵام هاوپەیمانیی سعودی رۆژ بە رۆژ پێشێلی دەکات .
بەندەری حودەیدە سەرەکی ترین رێگەی ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ یەمەنە .