پاڵپشتیی"سەعد حەریری" لە سەرۆک وەزیریی"سەمیر خەتیب" لە لوبنان
سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕاپەڕاندنی کارەکان لە لوبنان پاڵپشتی کرد لە سەرۆک وەزیریی سەمیر خەتیب لە حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری سکای نیوز، سەعد حەریری دوێشەو(سێ شەممە) رایگەیاند، پاڵپشتیی دەکا لە سەمیر خەتیب بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان، بەڵام لەبارەی وردەبابەتەکان پێویستە ڕاوێژ بکرێ.
پاش ئەو لێدوانەی سەعد حەریری، ناڕازییان لەبەردەم ماڵی"سەمیر خەتیب" کە بازرگانە لەبەیروت گردبوونەوەو نەیارەتی خۆیان لەگەڵ سەرۆک وەزیریی ناوبراو ڕاگەیاند.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوە ئاگادارەکان لە بەیروت لەقاویان دا؛ سەمیر خەتیب نوێترین بەربژێری پێکهێنانی کابینەی لوبنانە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سەمیر خەتیب لەگەڵ لایەنە جیاجیا لوبنانییەکان لەوان بزووتنەوەی ئەمەل، ڕەوتی نیشتمانیی ئازاد، حیزبوڵڵای لوبنان وسەعد حەریری، لەبارەی پێکهێنانی کابینە ڕاوێژی کرد.
بڕیارە سەمیر خەتیب ئەنجامی ئەرێنی یان نەرێنی ئەو ڕاوێژکاریانە ڕابگەیێنێ.
خەڵکی لوبنان لە١٧ی ئۆکتۆبری ڕابردوو-وە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە قەیرانی ئابوری و باری گوزەران لەو وڵاتە، خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان بەڕێوەبرد کە لەکارکشانەوەی سەعد حەریری لەپۆستی سەرۆک وەزیریی لوبنانی لێکەوتەوە.
حکومەتی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان بە سەرۆکایەتی حەریری بەڕێوەبەریی کاروباری لوبنانی لەئەستۆیە.