کوژرانی پێنج منداڵی یەمەنی لەئەنجامی تەقینەوەیەک
بەهۆی تەقینەوەی گولـلەیەکی بەجێماو لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لەپارێزگای حودەیدەی یەمەن، پێنج منداڵی یەمەنی کوژران.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن، ئەو گولـلەیە رۆژی سێ شەممە لە ئاوایی "مونقەم" ی شاری دورەیهمی سەربەپارێزگای حودەیدە لەرۆژاوای یەمەن تەقییەوە کە بەهۆیەوە منداڵیکی یەمەنیش بریندار بوو.
هەینیی رابردووش لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی سوپای عەرەبستان بۆسەر ماڵێک لە ناوچەی حاج ئەلئەعلا ی شای بەیت فەقیی پارێزگای حودەیدەش منداڵێکی یەمەنی کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.
رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).