هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی حەفتەر بۆسەر پێتەختی لیبی
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەربە تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» ڕۆژی سێ شەممە تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتەیان بوردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەم هێرشەدا چوارکەس کوژران و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.
تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» کە ساڵانێکی دوورودرێژە بە داکۆکیی عەرەبستان و میسرو میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە سەر ڕۆژھەڵاتی لیبی دا زاڵ بووە، لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە بەرەو باکووری ئەم وڵاتە پێشڕەویی کردووە. حەفتەر چوارەمی ئاپریلی ئەم ساڵە زایینییە فەرمانی دایە لەشکریانی ژێر فەرمانی خۆی ھەتا ھێرش بکەنەسەر تەرابلۆسی پێتەختی لیبی.
ئەم ھەنگاوەی حەفتەر لە لایەن کۆمەڵگای جیھانییەوە ئیدانە کراوە.
لەوەتەی ئەم ھێرشە دەستی پێکراوە ھەتا ئێستا ١٠٩٠ کەس لە ترابلۆس دا کوژراون و لانیکەم ٥٧٠٠ کەسیش بریندار بوونە.