میشێل عەون: دەوڵەتی داھاتوو بۆ تێکڕای لوبنانییەکان دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374042-میشێل_عەون_دەوڵەتی_داھاتوو_بۆ_تێکڕای_لوبنانییەکان_دەبێت
سەرۆک کۆماری لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەوڵەتی داھاتوو بە سەرۆک کۆمارەتیی «حسان دیاب» بۆ تێکڕای لوبنانییەکان دەبێت، پێی داگرت: شێوازوسوناسەکەی تێکنۆکرات دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2019 13:54 Asia/Tehran
  • میشێل عەون: دەوڵەتی داھاتوو بۆ تێکڕای لوبنانییەکان دەبێت

سەرۆک کۆماری لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەوڵەتی داھاتوو بە سەرۆک کۆمارەتیی «حسان دیاب» بۆ تێکڕای لوبنانییەکان دەبێت، پێی داگرت: شێوازوسوناسەکەی تێکنۆکرات دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە دوای دیداری لەگەڵ «بەشارە پترۆس ڕاعی» ڕابەری مەسیحییەکانی لوبنان لە ڕۆژھەڵاتی بەیرووت، ھەرچەشنە خۆتێگەیاندنێکی «جوبران باسیل» وەزیری دەرەوەو سەرۆکی «ڕەوتی ئارادی نیشتیمانی»ی لە پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتوو بە درۆ خستەوەو وتی: ھەرچەند کە ناوبراو سەرۆکی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی لوبنانە، بەڵام لە پێکھاتنی کابینەدا خۆی تێ ناگەیەنێت.

«میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان وتیشی: ھێشتا ژمارەی وەزیرەکان و ئەمەش کە سەر بە چ پارت و کۆتلەیەکن ڕوون نەبووەتەوە و دەوڵەت لە لایەن «حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی ھەڵبژاردەوە پێک دێت و ئەم دەوڵەتەش دیاریی ساڵی نوێی زایینی دەبێت بۆ جەماوەری لوبنان.

«حسان دیاب» لە کەسایەتییەکانی سوننەو وەزیری پێشووی فێرکردنی باڵای لوبنان شەوی هەینی بە دەستخستنی ٦٩ دەنگی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە ئەرکەمەند کرا بەوەی کە لە ماوەی دوو هەتا سێ حەوتە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارنی خۆی دیاری بکات.

لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبرەوە خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەیرانی ئابووری و گەندەڵیی بەربڵاوی زاڵ بوو بە سەر ئەم  وڵاتە بە تایبەت لە ڕووی دراڤییەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

سەعد حەریری ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لەپاش پەرەسەندنی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان کشایەوە.