هێرشی موشەک و تۆپخانەی هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374059-هێرشی_موشەک_و_تۆپخانەی_هاوپەیمانیی_دەست_درێژکاری_سەعودی_بۆ_سەر_حودەیدەی_یەمەن
هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی شەوی پێنج شەممە وێڕای پێشێلکردنی دووبارەی ئاگربڕ، ناوچە مەدەنییەکانی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنی دایەبەر هێرشی موشەک و تۆپخانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2019 04:56 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەک و تۆپخانەی هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن

هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی شەوی پێنج شەممە وێڕای پێشێلکردنی دووبارەی ئاگربڕ، ناوچە مەدەنییەکانی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنی دایەبەر هێرشی موشەک و تۆپخانە.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاندووە: دەست درێژکارانی سەعودی و بەکرێگیراوەکانیان دەیان موشەک و هەروەها گولـلە تۆپیان ناوە بە ناوچەکلنی «کیلومەتری 16»و «حیس» لە پارێزگای حودەیدە. لە بارەی ڕادەی زیانەکانی ئەم شاڵاوە هێشتا هیچ هەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

ئەو ئاگربڕەی کە لە سویید دا لە نێوان شاندی ناردراوی سەنعاو شاندەکەی ڕیاز ڕێککەوتنی لەسەر کرا، بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 18ی دیسامبەری 2018 لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن دەستی پێکرا و کەچی هاوپەیمانییەکەی سەعودی ڕۆژ نییە پێشێلی نەکات.

بەدەری حودەیدە سەرەکی ترین ڕێگای نادرنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە بۆ یەمەن.

چوارەمین خولی دانوستانی ئاشتیی یەمەن لە 6ی دیسامبەری 2018ەوە بە ئامادە بوونی لایەنەکانی یەمەنی بە سەرۆکایەتیی «مارتین گریفیتس»ی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆڵمی سویید دەستی پێ کراو ڕۆژی پێنج شەممە 13ی دیسامبەری 2018 لە بارەی چەسپێندرانی ئاگربڕ لە حودەیدە کاری خۆی کۆتایی پێ هێنا.

هەتا ئێستا چەندین جار بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن هێندێک هەنگاو هەڵگیراوە، کەچی هەرجارێکیش لەبەرکارشکێنیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی تووشی چەقبەستوویی هاتووە.