ڕیکخراوەی نەتەوەکان:پەلاماری سەعوودییەکان بۆ سەر سەعدەی یەمەن،بنپیکرانی ئاشکرای یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتییە
کاربەدەستی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، پەلاماری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر بازارێک لە ستانی سەعدە لە رۆژئاوای یەمەن کە ٣٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بنپێکرانی ئاسکرای یاساکانی نێو دەوڵەتی ڕاگەیاندووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "لیزە گراندە" هەماهەنگ کەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەک دا گوتی: ئێمە بە قووڵی سەرەخۆشی و هاودەردی خۆمان ڕادەگەێنین لەگەڵ بنەماڵەکانی کوراوان و برینداران وخوازیاری موحاکمەی هۆکارانی ئەم پەلامارە و پەلامارەکانی دیکەین بۆ سەر یەمەن دا.
پەلاماری دەستدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر بازاری"ئەلڕەقوو" لە شارستانی "مەنبە" لە ستانی سەعدە شەوی چوارشەممە ڕوویداوە و بە هۆیەوە لانیکەم ١٧ کەسی سیڤیل لە وان ١٢ کۆچەری ئێتیۆپیایی کوژراون و ١٢ کەسیش بریندار بوون. کاربەدەستی ڕێکخراوەی نەتەوەکان گوتی: ئەمە سێهەمین پەلاماری هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر بازاری"ئەلڕەقوو" لەماوەی یەکمانگی دواییە دایە؛بە لەونێک کە ژمارەی قووربانیای لە ٢٢ـی نۆڤەمبەر گەییشتۆتە ٨٩ کەس.
هەماهەنگ کەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جارێکی تر خوازیاری موحاکمەی هۆکارانی ئەم پەلامارە و پەلامارەکانی دیکەی سەر یەمەن بووە.
نزیک پێنج ساڵ تێپەڕیوە بە سەر شەڕهەڵاییساندنی عەرەبستان و ئیمارات لەیەمەن کەبە پشتگری ئەمریکا ئەنجامی گرتووە، ئەم شەڕە تابە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٦ هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملوێنان یەمەنی.