کانونی یه‌که‌م 30, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • ژماری ئاوارە یەمەنیەکان گەیشتە فرەتر لە سێ ملیۆن وهەشتسەد هەزار کەس

ناوەندی هەواڵگری ئەنجومەنی باڵای بەڕێوە بەرایەتی وهاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی یەمەن لە ئاوارە بوونی فرەتر لە سێ ملیۆن وهەشتسەد هەزار یەمەنی بە هۆی دەسدرێژی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ناوەندی هەواڵگری ئەنجومەنی باڵای بەرێوە بەرایەتی وهاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی یەمەن ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژەدان بە دۆخی کارەساتباری ئاوارەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : ژماری بنەماڵە ئاوارە یەمەنیەکان هەتا مانگی نوامبەری ئەمساڵ ٥٥٤هەزارو ٧٨٤ بنەماڵەو ژماری کەسانی ئاوارەیش گەیشتووە بە  سێ ملیۆن و٨٨٣هەزار کەس لە پازدە پارێزگای ئەم وڵاتە . ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤی یەمەنی بە ڕەخنە وگازەندە لە چالاکی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەم وڵاتە ، پیداگرت، ئەم ڕێکخراوانە لە یارمەتی گەیاندن و پەنا دان بە ئاوارە یەمەنیە کان کەمتەر خەمی کردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، پەلاماری هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لە مارسی ٢٠١٥ بۆسەر یەمەن، نە تەنیا بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە شازدە هەزار یەمەنی، بەڵکۆ بە هوی گەمارۆ وکاول کرانی نێزامی تەندوروستی ئەم وڵاتە لەلایەن هاوپەیمانی، زۆربەی نەخۆشیەکان پەرەی سەندووە ودۆخی تەندوروستی لەم وڵاتە هەژارە خراپتر بووە. 

سەرپەیڤ