پەرەی شارۆچکەسازیی و کاولکردنی٦٤٨یەکەی نیشتەجێبوون لە لێواری رۆژاوایی چۆمی ئۆردۆن لەلایەن داگیرکەران
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان و وێران کردنی بەسەدان ماڵ و نیشتنگەی شارومەندانی فەلەستینی لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لەساڵی٢٠١٩ تەشەنای کردووە.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم؛ "جەمال ئەلعیلمە" بەرپرسی ناوەندی موتاڵای سەرزەوینی فەلەستینی ڕایگەیاند: رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل لەساڵی٢٠١٩ی زایینی، ٦٤٨ یەکەی نیشتەجێبوونی خەڵکی فەلەستین لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆنی وێران کرد.
بەرپرسی ناوەندی موتاڵای سەرزەوینی فەلەستین وتی: داگیرکەرانی زایۆنی هەروەها نزیک بە پانزە هەزار دار کە زۆربەیان دار زەیتون بوون، لەڕیشەوە هەڵکەندو بە دەستبەسەرداگرتنی هەزاران کیلۆمەتر لە زەوی ومڵکی خەڵکی فەلەستین، سی و چوار بنکەی پشکنینی نوێیان لەو شوێنانە ڕۆنا هەتا ژماری گشتیی بنکەکانی پشکنینی داگیرکەران بگاتە٨٨٨ بنکە.
جەمال ئەلعیلمە هەروەها ڕایگەیاند، شارۆچکەسازیی رژیمی زایۆنی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لە ساڵی ٢٠١٩ هاوکات لەگەڵ داکۆکی بەرفراوان و کەم وێنەکانی ئەمریکا پەرەی سەندووە.
"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاند، واشنگتۆن شارۆچکەسازیی ئیسرائیل لە لێواری رۆژاوا بە پێشێلکەری یاساوڕێسای نێودەوڵەتی نازانێ.
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان٢٣ی دیسەمبەری٢٠١٦ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی٢٣٣٤ داوای لە رژیمی زایۆنی کرد خێرا و بەتەواوەتی، هەموو چالاکییەکانی هاوپێوەند بە شارۆچکەسازیی خۆی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕابگرێ.