وێنەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی دەسدرێژکاری سەعوودی بڵاو بۆتەوە
خەباتکارانی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی دەسدرێژکارانی سەعودی لەکاتی ئەنجامدانی کاری شۆڤاری لەسەر ئاسمانی پارێزگای حودەیدە بخەنەخوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی شەڕی یەمەن توانی وێنەو فیلمی دەسدرێژکاریی ئەو فڕۆکە بۆسەر ئاسمانی حودەیدە بگرێ کە وەک پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ستۆکۆڵم دێتەئەژمار و هەروەها کرانە ئامانجی.
کرانەئامانجی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی جۆری کاریال، نمایشێکە لە ئامادەیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن بۆ پاراستنی سەربەخۆیی وچارەنووسی وڵات.
"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بەڕاگەیاندنی هەواڵی خرانەخوارەوەی فڕۆکەی کاریال، ئەو دەسکەوتەی بەدەسپێکێک زانی بۆ ساڵی نوێ وەک ساڵی بەرەڤانی ئاسمانیی یەمەن و وتی: ئاسمانی یەمەن شوێنی تەڕاتێنی دەسدرێژکاران نییە.
گەشەو پێشکەوتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزە هاوبەشە یەمەنییەکان بوو بەهۆ هەتا لەچەند مانگی ڕابردوودا زۆرێ لە فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەسدرێژکاران بکرێتەئامانج کە ئەوەش بووە بەهۆی بەرتەسک کردنەوەی توانای ئاسمانیی دەسدرێژکاران.
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کاریال بە مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان پێکاوە. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن هەروەها فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی دیکەی کردەئامانج لەئاسمانی شاری "رازەح" سەربە پارێزگای سەعدەو لەکاتی ئەنجامدانی فەرمانبەرێتی دوژمنکارانەدا.