کاردانەوەی گرووپە فەلەستینیەکان بە شەهادەتی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374609-کاردانەوەی_گرووپە_فەلەستینیەکان_بە_شەهادەتی_سەرداری_سپەهبود_قاسم_سولەیمانی
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، ژەنەراڵی شەهید قاسم سولەیمانی بەشی هەرە بەرچاوی هەوڵەکانی بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی رژیمی زایۆنی و هەڵچنینی داگیرکەریی لەسەزەوینی فەلەستین تەرخان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2020 09:58 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی گرووپە فەلەستینیەکان بە شەهادەتی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، ژەنەراڵی شەهید قاسم سولەیمانی بەشی هەرە بەرچاوی هەوڵەکانی بۆ سڕینەوەو لەناوبردنی رژیمی زایۆنی و هەڵچنینی داگیرکەریی لەسەزەوینی فەلەستین تەرخان کرد.

بەپێی راپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، گوردانەکانی قەسام رۆژی هەینی لەکاردانەوە بە شەهادەتی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت؛ هێزە خۆڕاگرەکان ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی و هەروەها سەرچاوەی سەرەکیی شەڕانگێزیی لە ناوچە بەردەوام دەکەن و دڵنیان لەوەی خوێنی شەهید سولەیمانی بەرۆکی بکوژان و رژیمی داگیرکەری زایۆنی دەگرێ.

گوردانەکانی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش بە شەرمەزار کردنی تاوانکاریی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، تەوەری خۆڕاگریی قەت بەچۆکدا نایە و شکست ناهێنێ و تادێ یەکڕیزتر و بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرۆژە ئەمریکی-ئیسرائیلییەکان بەهێزتر دەبێ.

بزووتنەوەی دەسپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستینیش وتی: ترۆری سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستیە ئەمریکییەکان، کردەیەکی گەمژانە دێتەئەژمار کە ئاسایشی گشت ناوچە دەخاتە مەترسی.

بەرەی گەل بۆ ڕزگاریی فەلەستینیش ڕایگەیاند، سەردار سولەیمانی هەردەم لایەنگری خۆڕاگری لەهەموو وڵاتان لەوان فەلەستین ولوبنان بوو.

"ئەبوو ئەحمەد فواد" جێگری سکرتێری گشتیی بەرەی گەل پێی داگرت: ئامانجی هەمیشەیی سەردار سولەیمانی، قودس و رزگارکرانی سەرتاسەری فەلەستین بوو و ناوبراو ساتەوەختێک گۆڕەپانی جەهاد و بەرەنگاربوونەوەی جێ نەهێشت.