کانونی دوھەم 05, 2020 20:12 Asia/Tehran
  • ھەنجوومەنی نوێنەرانی یەمەن کردەوەی تاوانکارانەی ئەمریکای شەرمەزار کرد

ئەنجوومەنی نوێنەرانی یەمەن کردەوەی تاوانکارانەی ئەمریکای لەمەر ترۆری سەردار سەردار سپهەبۆد"قاسم سولەیمانی" و "ئەبوو مەهدی ئەلموهەندیس"ـیان شەرمەزار کرد.

 

سەردار سپەهبۆد"قاسم سولەیمانی"فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی  و "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی سەعبی هاوڕێ ٨ کەس لەیارانیان بەیانی ڕۆژی هەینی دوابە دوای پەلاماری ئاسمانی هێزە دەستدرێژکار و ترۆریستییەکانی ئەمریکایی نزیک فڕۆکە خانەی بەغدای عێراق،شەهید کران.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئەلمەسیرە ئەنجوومەنی نوێنەرانی یەمەن لەبەیاننامەیەک دا ئەم کردەوەی تاوانکارانەی  وەک ترۆریسمی دەوڵەتی لەدژی وڵاتێکی خاوەنی دەستەڵاتداریی و ئەندامی ڕیکخراوەی نەتەوەکان زانیوە.

هەر لەم حاڵەدا"هۆشام شەرەف عەبدوڵڵا" وەزیری دەرەوەی یەمەن لەپەیامێک بۆ "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران،کردەوەی تاوانکارانەی ئەمریکا لەمەر شەهید کردنیی سەردار سولەیمانی شەرمەزار کرد و گوتیشی: ئەم کردەوەی ئەمریکا بنپیکردنیی یاساکانی نێو دەوڵەتیی وخۆوەردانی ئاشکرایە لەکارو باری نێو خۆی وڵاتێک دا

وەزیری دەرەوەی یەمەن هەروەها لەپەیامیک بۆ "موحەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی عێراق،شەهید بوونی "ئەبوو مەهدی موهەندیس" لە پەلاماری ترۆریستی ئەمریکا دا سەرەخۆشیکرد.

هەروەها "عەبدوڵڵاحەجەر" ڕاویژکاری ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن جەختیکرد:  وڵام بە کردەوەی ترۆریستی ئەمریکا لەمەر ترۆری فەرماندەرانی مۆقاومە،تەنیا بەرتەسک بە کۆماری ئیسلامی ئێران نابێت.

ئەم کاربەدەستە یەمەنییە بەڕاشکاوی گوتی: داناڵد ترەمپ بەم تاوانکارییەی،گەرەکی بووە لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا براوە بێت بەڵام ئێستا نیگەرانی وڵامەکانە لە حآند ترۆری فەرماندەرانی مۆقاومە.. .

سەرپەیڤ