هەنیە : ڕێگای خۆڕاگری هەتا ئازاد کرانی فەلەستین بەردەوام دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374706-هەنیە_ڕێگای_خۆڕاگری_هەتا_ئازاد_کرانی_فەلەستین_بەردەوام_دەبێت
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە سەر درێژە دان بە ڕێگای خۆڕاگری هەتا ئازاد کرانی سەرزەوینی فەلەستین پیداگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2020 12:44 Asia/Tehran
  • هەنیە : ڕێگای خۆڕاگری هەتا ئازاد کرانی فەلەستین بەردەوام دەبێت

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە سەر درێژە دان بە ڕێگای خۆڕاگری هەتا ئازاد کرانی سەرزەوینی فەلەستین پیداگرت.

" ئیسماعیل هەنیە "سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ئەمڕۆ دوشەممە لە رێ وڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەردارسپەهبور شەهید " قاسم سلێمانی" ئەبو مەهدی موهەندیس " وشەهیدانی خۆڕاگری لە زانکۆی تاران وتی: بزوتنەوەی خۆڕاگر لە سەرزەوینی فەلەستین بە ڕووبە ڕووبوونەوە لەگەڵ پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنی وڕووبە ڕووبوونەوە لەگەڵ پڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوامە هەتا داگیرکەران لەم سەرزەوینە دەر بکات. هەنیە بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە سەردار سلێمانی هەموو ژیانی خۆی لە پشتیوانی ولاگری لە فەلەستین تێپەر کرد وتی: ئەو شەهیدی قودسە. سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس هەروەها بە مەحکوم کردنی تاوانەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی لە شەهید کردنی سپەهبۆد سلێمانی ڕایگەیاند : خۆڕاگریەک کە لە لوبنان وغەززە ئەو سەرکەوتنانەی بەدەس هێنا، بەبڕانە لە شەڕی چارە نووس سازی داهاتوو لە دژی زایۆنیەکان یش سەردەکەوێت. سەردار سپەهبۆد " قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی هاوڕێ لەگەڵ هەشت کەسی تر  بەیانی ڕۆژی هەینی سێهەمی ژانێڤەر لە پەلاماری ئاسمای هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستە ئەمریکیەکان لە نێزیک فڕگەی بەغدای عێراق شەهید کران.