گواستنەوەی ناوەندی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئێراقەوە بۆ کوەیت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374770-گواستنەوەی_ناوەندی_هاوپەیمانیی_نێودەوڵەتی_لە_ئێراقەوە_بۆ_کوەیت
چوونەسەری ئاستی ترسانی ئەمریکا لە کاردانەوەی ئێران بوو بەهۆی گوێزرانەوەی ناوەندی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە عێراق بۆ کوەیت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2020 14:41 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی ناوەندی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئێراقەوە بۆ کوەیت

چوونەسەری ئاستی ترسانی ئەمریکا لە کاردانەوەی ئێران بوو بەهۆی گوێزرانەوەی ناوەندی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە عێراق بۆ کوەیت.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجەزیرە، ناوەندی سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرکردایەتییەکەی لەئەستۆیە، بەشێوەی کاتی لە عێڕاق بۆ کوەیت گوێزرایەوە.

هەواڵدەریی فەڕانسە شەوی دووشەممە سەنەدێکی بڵاوکردەوە کە پێشان ئەدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سوپای عێراقی ڕاگەیاند، لەو وڵاتە دەچێتەدەر.

لەهەمان کاتدا، "مارک ئەسپەر" وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: واشنگتۆن هیچ پلانێکی نییە بۆ بردنەدەری سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و نامەی بڵاوکراوە لەبارەی چوونەدەری هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، نامەیەک بەناوەرۆکێکی  ورد و دەقیق نییە.

ژەنەراڵ "جۆزرێف دانفۆرد" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ناراستەوخۆی ڕاستبوونی سەنەدی بڵاوکراوە لە لایەن میدیایاکان لەمەڕ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکی لە ئێراق، وتی: ئەو سەنەدە، پێش نووسی مۆرنەکراوی نامەیەک بوو کە ئامانجەکەی هاواهەنگی بۆ چوونەدەر لە عێراق بوو.