دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ پاشای نوێی عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374987-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لەگەڵ_پاشای_نوێی_عومان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەتی ئێرانەوە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سوڵتانی خوالێخۆشبووی عومان سەردانی مەسقەتی کردووە، لەگەڵ "سوڵتان هەیسەم بن تاریق" پاشای نوێی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2020 07:11 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ پاشای نوێی عومان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەتی ئێرانەوە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سوڵتانی خوالێخۆشبووی عومان سەردانی مەسقەتی کردووە، لەگەڵ "سوڵتان هەیسەم بن تاریق" پاشای نوێی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێرای سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی سوڵتان قابووس، دەسپێبوونی بەرپرسایەتیی "هەیسەم بن تاریق" پاشای نوێی عومانی پیرۆزبایی کرد و ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ پەرە پێدان و قووڵتر کردنی پێوەندی دۆستانە و کۆنی نێوان دوو وڵات.

"قابووس بن سەعید" پاشای عومان پاش ماوەیەک نەخۆشی و لەجێگادا کەوتن لەبەر تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، لە تەمەنی ٧٩ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

"هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید" دوابەدوای کۆچی دوایی "قابووس بن سەعید" ، وەکوو سوڵتانی نوێی عومان دەس نیشان کرا.