جەختکردنیی سەرۆکی ھەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی حیزبۆڵڵا بۆ دەرکردنی ئەمریکا لەناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375022-جەختکردنیی_سەرۆکی_ھەنجومەنی_بەڕێوەبەرایەتی_حیزبۆڵڵا_بۆ_دەرکردنی_ئەمریکا_لەناوچە
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی حیزبۆڵڵا جەختیکردەوە دەرکردنی سەربازییە ئەمریکاییەکان لە ناوچە وڵامیکی دروستە بە ترۆری حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندێس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2020 13:16 Asia/Tehran
  • جەختکردنیی سەرۆکی ھەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی حیزبۆڵڵا بۆ دەرکردنی ئەمریکا لەناوچە

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی حیزبۆڵڵا جەختیکردەوە دەرکردنی سەربازییە ئەمریکاییەکان لە ناوچە وڵامیکی دروستە بە ترۆری حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندێس.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگ وباسی ئەلعەهدی لوبنا، "سەید سەفی ئەلدین" لە رێو ڕەسمێک لە شارۆچکەی"دەیرقانون ئەلنەهر" لە باشووری لوبنان گوتی دوای شەهادەتی ڕیبەران و فەرماندەرانمان تەنانەت چرکەساتێک شک و گومانمان نەبووە کە ئیسرائیل تێکدەشکێت و دەمرێت.ئەو جەختیکرد ئەمرۆیش شک و گومان لەمە دانییە بە ترۆری سەردارانی مۆقاومە،ئەم پرۆسەیە تۆکمە بێت و ئەمریکایش لەناوچەکە دەربکرێت.

سەفی ئەلدین گوتی: لە ڕۆژان، حەوتەکان و مانگەکانی داهاتوو ئەمریکا تاوانێکی قوورس ئەدات و دوور دێتە بەرچاو لە داهاتوو بارودۆخی ئەمریکا وەک ڕابردووی بێت.

دوای تاوانکاری ئەمریکا لەمەر ترۆری سەردار سپەهبۆد قاسم سولیەمانی،فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و ئەنوو مەهدی مۆهەندیس،جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی  و ٨ کەس لە هاوڕێیانیان، چوونە دەری سەربازییە ئەمریکاییەکان لە ناوچە وەک گرنگترین سەریەتی گرووپەکانی مۆقاومەی لێهاتووە.