پاڵەوانەتیی ئێران لە کاراتەوانی شیلی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375041-پاڵەوانەتیی_ئێران_لە_کاراتەوانی_شیلی
هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران بە وەدەسهێنانی 5 مەدالیای زێڕ و برۆنزێک ، نازناوی پاڵەوانەتیی کاراتەوانی شیلی بردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2020 07:33 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی ئێران لە کاراتەوانی شیلی

هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران بە وەدەسهێنانی 5 مەدالیای زێڕ و برۆنزێک ، نازناوی پاڵەوانەتیی کاراتەوانی شیلی بردەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکەم قۆناخی لیگی نایابی کاراتەوان زنجیرەی ئەی لە ساڵی 2020 کە لە هەینی رابردووەوە بە ئامادەبوونی 466 کاراتەکا لە 65 وڵاتەوە لە سانتیاگۆی پێتەختی شیلی دەسپێبووە ، شەوی رابردوو کۆتایی  هات .

پیاوان و ژنانی کاراتەی ئێران لەم رووداوەدا کە ئیمتیازی رەنکینیگی فێدراسیۆنی جیهانیی بۆ وەدەسهێنانی بەربەشی ئۆلەمپیکی هەبوو ، چوونە مەیدان.

تیمی ئێران لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا بەرەو فەڕەنسە دەچێ تا سەرەتا لە ئۆردوی هاوبەش و لە پاشان لە لیگی جیهانیی پاریس پچێتە مەیدان .