پەلاماری مووشەکیی و تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی بۆسەر پارێزگای سەعدەی یەمەن
کانونی دوھەم 15, 2020 05:12 Asia/Tehran
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودیی دوێشەو ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدە لە باکوری یەمەنی مووشەکباران و تۆپباران کرد.
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی دەیان مووشەک و هەروەها گولـلە تۆپی گرتووەتە شاری "رازەح"ی سەربەپارێزگای سەعدە.
لەبارەی رادەی خەسار و زیانی ئەو پەلامارە جارێ هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لەچەند حەوتەی رابردوودا چەندین جار ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدەی یەمەنی کردۆتە ئامانج.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە دەسدرێژیی سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.