کەوتنەخواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی هاوپەیمانی سەعوودی لە باکووری یەمەن
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە باکووری ئەم وڵاتە خستە خوارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی سەعوودییان لە ناوچەی سەرسنووریی "مەلاحیز" لە نێوان ناوچەی "جەیزان" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان و "سەعدە"ی باکووری یەمەن دایە بەر پەلامار.
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوو هەفتە لەمەوبەریش فڕۆکەیەکی سیخوڕیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە ناوچەی "جبل العمود" لە جەیزانی عەرەبستان خستە خوارەوە.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دەسپێکی دەسدرێژیی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر ئەم وڵاتە تا ئێستا، دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیان خستۆتە خوارەوە.
عەرەبستانی سەعودی و هاوپەیمانەکانی لە مارسی ٢٠١٥ و تێپەڕینی زیاتر لە چوار ساڵ قەڵاچۆ کردنی هەزاران کەسی مەدەنی و کاول کردنی ژێرخانەکانی یەمەن و گەمارۆدانی ئەم وڵاتە، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکەیان کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دارەدەستی خۆیانە.