کۆژرانی ئەفسەرێکی پایەبەرزی ڕێکخراوی CIA لەئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375835-کۆژرانی_ئەفسەرێکی_پایەبەرزی_ڕێکخراوی_cia_لەئاکامی_کەوتنەخوارەوەی_فڕۆکەیەکی_ئەمریکایی
ماڵپەڕێکی هەواڵدەری ڕایگەیاند کە بەرپرسێکی ئۆپەڕاسیۆنی ڕێکخراوی سی ئای ئەی لەئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە ئەفغانستان کوژراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2020 12:09 Asia/Tehran
  • کۆژرانی ئەفسەرێکی پایەبەرزی ڕێکخراوی CIA لەئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکایی

ماڵپەڕێکی هەواڵدەری ڕایگەیاند کە بەرپرسێکی ئۆپەڕاسیۆنی ڕێکخراوی سی ئای ئەی لەئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە ئەفغانستان کوژراوە.

بنکەی هەواڵدەری شرۆڤەکاری "وێترێنز توودەی" لەزمان سەرچاوە هەواڵدەریەکانی ڕوسیاوە نووسی "مایک دی ئاندریا" کە بەرپرسی دۆسیەی تیرۆری سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی بوە کە لە ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە ئەمریکی یە لە ئەفغانستان کوژراوە.

ئاندریا بە بەرچاوترین سیمای ڕێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا "سی ئای ئەی" لەناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دێتە ئەژمارو بەرپرسی ئۆپەڕاسیۆنی سیا بەدژی ئیراق و ئێران و ئەفغانستان بووە.

نیۆیۆرک تایمز لەمیانەی گوتارێک لە بڕواری ژوئەنی ساڵی ٢٠١٧ نێوی مایکل دی ئاندریای هێنایە سەر زارو زمانان. لەنێو ڕێکخراوە هەواڵگریەکەی دا نازنێوی شازادەی تاریکی و ئایەتووڵڵا مایک"یان پێ بەصشیبوو.

بەرلەمە سەرچاوە هەواڵدەریەکان لەزمان فابیۆکاریسۆ"ی کارگێڕی بەرپرسیار ڕادەگەیەنن کە ناوبراو لە پەڕەی تویترەکەی دا لەمەڕ ئەو بابەتە نووسیویەتی : ڕەنگە ئایەتووڵڵا مایک"ی کارگێڕی مێزی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ڕێکخراوی سی ئای ئەی" لەئاکامی خرانەخوارەوەی فڕکە ئەمریکیەکەی ئەفغانستان کوژرابێ.

گرووپی تاڵەبان ڕۆژی دووشەمی ڕابردوو لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ویلایەتی غەزنی ئەفغانستان کوژرابێ.

ڕێکخراوی تاڵەبانیش لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا بەفەرمی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی ئەمریکایی لە ویلایەتی غەزنی ئەفغانستان خستۆتەخوارو لەپاش کەوتنەخوارەوەی ویدئۆیەکیشی لێ بڵاو کردۆتەوە .

شایانی باسە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پینتاگۆن تاکوو ئێستا لەمەڕ ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ئەفغانستان و کوژرانی چەند تیرۆریستێکیان بۆوێنە مایک دی ئاندریا هەروا بێ دەنگن.