سەرکەوتنە چارەنووس سازەکانی ئەرتەشی یەمەن لە سەنعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375842-سەرکەوتنە_چارەنووس_سازەکانی_ئەرتەشی_یەمەن_لە_سەنعا
شەڕی نێوان هێزە هاوبەشەکانیی یەمەن و بەکرێگیراوانی دەستدرێژکار لە دوو بەرەی مەریب و ئەلجوف لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا هەروا درێژەی هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2020 13:22 Asia/Tehran
  •  سەرکەوتنە چارەنووس سازەکانی ئەرتەشی یەمەن لە سەنعا

شەڕی نێوان هێزە هاوبەشەکانیی یەمەن و بەکرێگیراوانی دەستدرێژکار لە دوو بەرەی مەریب و ئەلجوف لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا هەروا درێژەی هەیە.

 پەلامارە بەربڵاوەکانی  فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکار نەیتوانیوە پێشبگرێت لە پێشڕەوی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بەرەی نەهەم دا.

 هێزە هاوبەشە یەمەنییەکان دوای پاکتاو کرانیی بوارگەی ئەلجووف و بنکەکانی دیکەی نزیک پادگانی ستراتژیکی ماس، ناوچەکانی دیکەیان لە باکووری رۆژئاوای مەرێب ئازاد کردووە.

ئەم ناوچەگەلە لەلایەن هێزەکانی مەنسورهادی داگیر کرابوو. سەرتیپ عابێد ئەلقوور،کارناسیی سەربازی یەمەنی گوتی: بەشیکی زۆری نەهەم بە تەواوەتی ئازاد کراوە .ئەو گوتی: هێزەکانی ئێمە گەییشتوونەتە نزیک شاری مەرێب و ناوچەکانی ئەلمەتوون،ئەلمۆسەلەس و بوارگەی ئەلجووف یان رزگارکردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم سەرکەوتنانە کۆرو نیوەندەکانیی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی لە نێوان شکستی تۆکمەی ڕێککەوتننەکانی ئیستۆکهۆڵم خوازیاری ڕاگیرانیی ئەم ئۆپەراسیۆنە بوون بەڵام هێزە هاوبەشەکانی یەمەن، هاوپەیمانی دەستدرێژکاری وەک بەرپرسی تووندتر بوونەوەی تێکهەڵچوونەکان لەم ناوچەیە دەزانن و بڕوایان وایە ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕەوتی بەرەڤانی هەیە ووڵامیکی یاساییە.