مەحمود عەبباس: گەڵاڵەی پیلانگێڕانەی سەودای سەدە ناچێتە واری جێبەجێ کردنەوە
سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پەردە هەڵگیران لە سەر گەڵاڵەی زایونیستیی سەودای سەدە ڕایگەیاند: قودس بۆ فرۆشتن نابێت و ئەم گەڵاڵە پیلانگێڕانەیەش سەر ناگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، مەحمود عەبباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە8 داوای لە گەلی فەلەستین کرد کە بە یەکگرتنی خۆیان ئەو پیلانە لەنێو بەرن کە بۆ لەنێو بردنی نیشتیمانەکەیان هاتووەتە ئاراوە.
سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەو پیلان و سەوداو گەڵاڵەگەلەی کە بۆ لەبار بردنی کێشەی فەلەستین دێنە ئاراوە بێجگە لە شکست هیچی تریان لێ ناوەشێتەوە، وتیشی: وتەکانی دژی فەلەستینیی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە رللەیەکی قایم وەڵام دەدەینەوە.
مەحمود عەبباس پیلانی سەودای سەدەی وەک بڕگەی کۆتایی بەیاننامەکەی باڵفۆڕ ناوبرد.
بەیاننامەی باڵفۆڕ لە دووهەمی نوامبەری ساڵی 1917 و لە ئەنجامی پشتگرییەکانی دەوڵەتی بریتانیا بەستێنی بۆ پێکهاتنی ڕژێمی ساختەی زایونی و داگیرکردنی سەرزەوینی فەلەستین و هەڵوەدا کردنی خەڵکەکەی خۆش کرد.