سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب: گەڵاڵەی سەودای سەدە مافی فەلەستینییەکانی پێشێل کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375896-سکرتێری_گشتیی_کۆمکاری_عەرەب_گەڵاڵەی_سەودای_سەدە_مافی_فەلەستینییەکانی_پێشێل_کردووە
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەڵاڵەی بەناو ئاشتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناسراو بە «سەودای سەدە»، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ئەم گەڵاڵەیە مافی فەلەستینییەکانی پێشێل کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2020 11:28 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب: گەڵاڵەی سەودای سەدە مافی فەلەستینییەکانی پێشێل کردووە

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەڵاڵەی بەناو ئاشتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناسراو بە «سەودای سەدە»، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ئەم گەڵاڵەیە مافی فەلەستینییەکانی پێشێل کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، «ئەحمەد ئەبوغەیت» سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: یەکەم بۆچوون لە بارەی ئەم بڕگانەی گەڵاڵە ئەمریکییەکەی «سەودای سەدە» وا دەردەخات کە لەم گەڵاڵەیەدا مافی ڕەوای فەلەستینییەکان لە سەرزەوینی خۆیاندا بە شێوەیەکی بەربڵاو پێشێل کراوە.

ئەبوغەیت ئەم گەڵاڵەیەی بە ھێمای ڕوانگەی نائەرکھێنی ئەمریکا زانی و وتیشی: وەدی ھاتنی ئاشتیی دادگەرانەو ھەمیشەیی لەنێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان لە گرێوی خواستی ھەردووک لادایە نەک خواستی لایەنی سێھەم.

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب پێشی داگرت: ناکرێ بە لەبەرچاو نەگرتنی داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستینییەکان بە ھۆی ئیسرائیلییەکانەوە یان ھەوڵدان بۆ بە یاسایی نواندنی ئەم داگیرکارییە، ئاشتییەکی دادگەرانەو پاوەجێ وەدی بھێندرێت.

ھەر لەم حاڵەدا کۆمکاری عەرەب باسی بەڕێوەبرانی دانیشتنی لوتکەیی ئەم کۆمکارەی کردووە لە ڕۆژی شەممەی داھاتوو یەکەمی فڤریە بە مەبەستی لێکدانەوەی گەڵاڵەی بەناو ئاشتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناسراو بە «سەودای سەدە».

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سەشەممە لە هەنگاوێکی یەک لایەنەو بەبێ سەرنجدان بە شکست هێنانی هەوڵەکانی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو لە ئاراستەی هاوتەریب کردنی جیهان و ناوچەکە و بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی لایەنە فەلەستینییەکان، پەردەی لە سەر گەڵاڵەی زایونیستیی «سەودای سەدە» هەڵماڵی.

لە چوارچێوەی گەڵاڵەی «سەودای سەدە»دا داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری 2017 شاری داگیرکراوی قودسی وەک پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو باسی بڕیاری خۆی کرد بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودس کە سەرەنجام ئەم بڕیارەش لە ڕۆژی دووشەممە 14ی مای 2018 جێبەجێ کرا.

قودس لە ساڵی 1967ەوە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە داگیر کراوە.