پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکە خۆفڕەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە
کانونی دوھەم 30, 2020 04:20 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ سەر لە بەیانی پێنجشەممە باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکەی خۆفڕی رژێمی زایۆنییان کرد بۆسەر کەرتی غەززە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنانی رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی ، خان یونس لە باشووری کەرتی غەزەیان بۆردومانکرد .
لە هەمان کاتدا ، کەناڵی تەلەفزیونیی ئەلمناری لوبنان رایگەیاند ، ناوچەی دەیر بەڵح لە ناوەندی کەرتی غەززە کەوتوەتە بەر پەلاماری فڕۆکەی خۆفڕی رژێمی زایۆنی .
هێشتا لە زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارانە هەواڵێک بڵاونەبووەتەوە .
دەنگوباس دەڵێن ئێستاش ئەم پەلامارانە بەردەوامن .
پەلامارە ئاسمانیەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە کاتێکدایە کە ئەم ناوچەیە لە رۆژی سێشەممەوە و بە دوای پەردەلادان لە گەڵاڵەی سەودای سەدە ، شایەدی ناڕەزایەتی بەرفراوانە .