بزوتنەوەی نۆجەبا: چەکی خۆڕاگری مافی فەلەستین وەردەگرێتەوە
گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامی بزوتنەوەی نۆجەبا بە سەرۆکایەتی "شیخ ئەکرەم کەعبی" لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا جەختیکرد کە چەکی خۆڕاگری ئیسلامی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین وەردەگرێتەوە.
بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە کە ئەمرۆ پێنجشەممە لەکاردانەوە بە سەودای سەدە بڵاوکراوە هاتووە: کەلێنە تاریکەکانی سیاسەت یان مێزەکانی ئالوودەی وتووێژ هەرگیز نەیتوانیوە بستێک لە خاکی داگیر کراو وەربگرێتەوە بەڵکوو مەزنایەتی و کەرامەت و وەرگرتنەوەی مافەکانی گەلان لە ڕێگای بۆرییەکانی تۆپخانە،گرتنە دەستی تفەنگ و چەکی خۆڕاگری گونجاوە.
ئەم گرووپەی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق گوتیشی کە مێژووی گەلان نیشان ئەدات کە هەموو کەسانێک کە وایان بیر دەکردەوە گەلی شۆرشگێری فەلەستین و لاگرانی ئەم گەلە چەوساوەیە لە مێحوەری مۆقاومە و گرووپەکانی خۆڕاگری و خەباتکارانی لاگری ئەوان لە ڕێگای خۆیان پاشگەز دەبنەوە،بەهەڵەداچوون.
ئەم بەیاننامەیە جەختیکردووە کە سەودای سەدە بەرەو ڕووی شکست دەبێتەوە و حەق بە خاوەنانی سەرەکیی دەگەڕێتەوە و ئاڵاکانی سەرکەوتن لە ئاسمانی لە ئاسمانی بەیتۆلمۆقەدەس بەرز دەبێتەوە.