ئەردوغان: قودس بۆ فرۆشتن نابێ؛ سەودای سەدە پرۆژەی داگیرکارییە
سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی ڕابردوو گەڵاڵەی ئەمریکایی- زایۆنیی "سەودای سەدە"ی ئیدانە کرد و راشکاوانە ڕایگەیاند: قودس بۆ فرۆشتن نابێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە قودس بۆ فرۆشتن نابێ، ڕاشیگەیاند؛ سەودای سەدە پرۆژەی داگیرکارییە. "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هاوڕێ لەگەڵ "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کۆشکی سپی پەردەی لادا لە پرۆژەی ئەمریکایی "سەودای سەدە".
سەودای سەدە گەڵاڵەیەکی نوێ لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوەیەوە کە ئامانجی تیابردنی مافەکانی گەلی فەلەستینیە؛ ئەو گەڵاڵەیە بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان ئامادە کراوە. ئەم گەڵالەیە، قودس پێشکەشی ڕژێمی زایۆنی دەکات و ڕێگای خەبات لە سەر هێزەکانی خۆڕاگری دادەخات و ئاوارە فەلەستینییەکان لە مافی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان بێوەری دەکات.
بە پێێ ئەم گەڵاڵەیە؛ فەلەستین تەنیا خاوەنی ئەو ناوچانەی دەبێ کە لە کەرتی ڕۆژاوای ئەردەن و کەرتی غەززە بۆی ماوەتەوە. هەموو گرووپ و کۆتلە فەلەستینییەکان نەیارەتیی ڕاشکاوانەی خۆیان دژ بەو گەڵاڵەیە ڕاگەیاندووە. زۆرێک لە وڵاتان، کەسایەتییەکان، کاربەدەستانی سیاسی و ئایینیی سەرانسەری جیهانیش بەتایبەت موسڵمانان ئەو گەڵاڵەیان ئیدانە کردووە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران شەوی پێنجشەممە گەڵاڵەی ئەمریکایی "سەودای سەدە"ی بە
"تووشترین گەڵاڵەی سەدە" باس کردبوو. ئەمریکا پشتیوانی سەرەکیی داگیرکاری و جەنایەتەکانی ئیسراییل دژ بە گەلی چەوساوەی فەلەستینە.