تووڕەیی فەلەستینیەکان لە سەودای سەدە
خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن دوای خوێندنی نوێژی هەینی بە بەڕێوە بردنی خویشاندان لە ژێر ناوی هەینی تووڕە یی نەیاریەتی خۆیان بە دژی گەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانەی سەودای سەدە ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵی فەلەستین ئەلیوم کەرتی غەزە و پارێزگا جۆراوجؤۆەکانی کەرتی ڕۆژئاوایی ئەمڕو هەینی بووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان دژی سەودای سەدە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە تێکهەڵچوونی توند لە نێوان لاوانی فەلەستینی لە گەڵ هێزەکانی ڕمی داگیرکەری قودس لەکەرتی ڕۆژئاوایی پێکهات و زایونیەکان کەڵکیان وەرگرت لە گوللەی جەنگی دژی فەلەستیەنەکان . لە ڕەوتی ئەو تێکهەڵچوونانە دەیان کەس لە فەلەستینەکان بە زەبری گولە بریندار بوون . لە دەوڵی ڕووباری ئەردەن دەیان کەس بە هۆی هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن تووشی حاڵەتی خنکان بوون . بە شدار بووان لەو خۆپیشاندانە ڕایانگەیاند هەرگیز ڕێگای جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی زایونی سەودای سەدە نادەن چۆنکوو ناوچەی دەوڵی ڕووباری ئەردەن هی فەلەستینە . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە هاوڕێ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی پەردەی لادا لە گەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانەی سەودای سەودە .