کوژران و برینداربوونی 3300 دەسدرێژکاری سعودی لە هەڵمەتی "البنیان المرصوص" دا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە شیکردنەوەی هەڵمەتی ا"البنیان المرصوص" لە دژی دەسدرێژکارانی سعودی ، گوتی : لەم هەڵمەتەدا ، 2500 کیلومەتری دووجا لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن رزگار کران ، 1500 کەس لە دەسدرێژکاران کوژران و 1800 کەسی دیکە بریندار بوونە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رۆژی هەینی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی ، هاوپەیمانیی سعودی بۆ ئەوەی کە لە کورت ترین رێگەی مومکین بگاتە سەنعای پێتەختی یەمەن ، لە چەند مانگ پێشترەوە خۆی بۆ ئەم پەلامارە ئامادە کردبوو .
سەریع گوتیشی ، هاوپەیمانیی سعودی بۆ ئەوەی کە لەم هێرشەدا سەرکەوێ ، 17 لەشکەر و ژمارێک گوردانی لە گەڵ کەلوپەلی سەربازیی بۆ ناوچەکە ناردبوو .
ناوبراو جەختیشی کردەوە ، هاوپەیمانیی سعودی بۆ ئەوەی کە هێزەکانی لەسەر زەوی پێشڕەوی بکەن ، لە ئاسمانەوە پشتیوانیی کردن بەڵام لە ترسی موشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن ناچار بوون فڕۆکە جەنگیەکانیان لە بەرزایی کەمدا راگرن .
بە گوتەی یەحیا سەریع ، بەرگریی ئاسمانیی فاتر رێگەی لە درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی گرت .