سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب : هەرگیز فەلەستین بە تەنیا ناهێڵین
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕاگەیندرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی ئیسرائیلی سەودای سەدە وتی : وڵاتانی عەرەبی هیچکات فەلەستینیەکان بە جێ ناهێڵن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ئەحمەد ئەبولغەیز سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە کاردانەوە بە ڕاگەیندرانی گەڵاڵەی سەودای سەدە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند ئەو گەڵاڵەیە پێویستی بە کاردانەوەیەکی پتەو و هێزمەند لە لایەن وڵاتانی عەرەبیە . سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب لەو بەیاننامەیدا وتیشی : ڕژیمی زایونی گەڵایەی سەودای سەدە بۆ ئەنجامدانی نەخشەکانی پێشووی خۆی واتە لکاندنی دەوڵی ئەردەن و شارۆچکەکانی کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و لەناو بردنی ئارمانجەکانی نەتەوەی فەلەستین بەکاری هێناوە . مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە سەفەری ئەم دواییەی خۆیدا بۆ قاهیرە داوای لە کۆمکاری عەرەب کرد تا هەڵوێستێکی یەکپارچەی عەرەبی لە هەمبەر گەڵاڵەی سەودای سەدە بگرێتە بەر و دانیشتنێکیش لەمبارەوە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی بەڕێوە ببات . هەموو گرووپ و ڕەوتە فەلەستینیەکان و هەروەها کەسایەتیە سیاسیەکان لە بڕێک لە وڵاتانی ئیسلامی نەیایرەیتی خۆیان لە گەڵ گەڵایەی سەودای سەدە ڕاگەیاندووە .