سەید عەمار حەکیم : قودس شوناسی مۆسوڵمانەکانە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئێراق بە مەحکووم کردنی گەڵاڵەی ڕەگەزپەرەستانەی سەودای سەدە جەختی کرد سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ بزانێ کە قۆدس شۆناسی مۆسوڵمانەکانە و هەرگیز لە هەڵوێستی خۆیان پاشەگەز نابنەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا سەید عەمار حەکیم لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : قۆدس پرسی مرۆیی ئیسلامی و عەرەبی موسوڵمانەکانە و داگیرکردن یان فرۆشتنی مومکین نییە . حەکیم وتیشی سەودای نەگریسی سەدە کاڵایەکی بێ بایخە کە ئیمکانی نیە نەتەوەی فەلەستین و ئازادیخوازانی جیهان بە هیچ لەونێک ڕازی نابن . سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوەی نەتەوەکان ؛ ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و یەکێتیی عەرەب کرد لە هەمبەر ئەو بنپێکرانە ئاشکرایەی مافی نەتەوەی فەلەستین هەڵوێستێکی مێژوویی بگرنە بەر .