سەدان کەس لە تێلاڤیڤ دژ بە سەودای سەدە خۆپیشاندانیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376080-سەدان_کەس_لە_تێلاڤیڤ_دژ_بە_سەودای_سەدە_خۆپیشاندانیان_کرد
ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا؛ سەدان کەس لە ناوەڕاستی شاری تێلاڤیڤ دژ بە گەڵاڵەی ئاشتیی "دۆناڵد ترەمپ" ناسراو بە سەودای سەدە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2020 04:51 Asia/Tehran
  • سەدان کەس لە تێلاڤیڤ دژ بە سەودای سەدە خۆپیشاندانیان کرد

ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا؛ سەدان کەس لە ناوەڕاستی شاری تێلاڤیڤ دژ بە گەڵاڵەی ئاشتیی "دۆناڵد ترەمپ" ناسراو بە سەودای سەدە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەو خۆپیشاندانەی ناڕازییان لە شەقامەکانی ناوەڕاستی شاری تێلاڤیڤ بە بەشداری خەڵک، ژمارێک لە نوێنەرانی  پارتەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەڕێوە چوو.

ناڕازیان کە لافیتە و پلاکاردەکانیان لە سەریان بە دوو زمانی عیبری و عەرەبی نووسرابوو: "ڕێگایەکی دیکەیش هەیە" ،  "ئێمە گەڵاڵەی ئەمریکایی قەبووڵ ناکەین" و ئەرێ  بۆ ئاشتی و نا بۆ پەیوەست کرانی کەرتی ڕۆ ژاوا"، دژ بە گەڵاڵەی ئاشتیی ترەمپ خۆپیشاندانیان کرد.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هاوڕێ لەگەڵ "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کۆشکی سپی پەردەی لادا لە سەر پرۆژەی ئەمریکایی "سەودای سەدە".

سەودای سەدە گەڵاڵەیەکی نوێ لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوەیەوە کە ئامانجی تیابردنی مافەکانی گەلی فەلەستینیە؛ ئەو گەڵاڵەیە بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان ئامادە کراوە. ئەم گەڵالەیە، قودس پێشکەشی ڕژێمی زایۆنی دەکات و ڕێگای خەبات لە سەر هێزەکانی خۆڕاگری دادەخات و ئاوارە فەلەستینییەکان لە مافی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان بێوەری دەکات. درانی ٣٠%ی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بە ئیسراییل لە بڕگەکانی دیکەی ئەو گەڵاڵە دزێوەیە.

بە پێی ئەم گەڵاڵەیە؛ فەلەستین تەنیا خاوەنی ئەو ناوچانەی دەبێ کە لە کەرتی ڕۆژاوای ئەردەن و کەرتی غەززە بۆی ماوەتەوە. هەموو گرووپ  و کۆتلە فەلەستینییەکان نەیارەتیی ڕاشکاوانەی خۆیان دژ بەو گەڵاڵەیە ڕاگەیاندووە. زۆرێک لە وڵاتان،  کەسایەتییەکان، کاربەدەستانی سیاسی و ئایینیی سەرانسەری جیهانیش بەتایبەت موسڵمانان ئەو گەڵاڵەیان ئیدانە کردووە.