خۆپیشاندانی جەماوەری لوبنان دژی پیلانی ئەمریکیی زایونیی «سەودای سەدە»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376102-خۆپیشاندانی_جەماوەری_لوبنان_دژی_پیلانی_ئەمریکیی_زایونیی_سەودای_سەدە
کۆمەڵێک لە جەماوەری لوبنان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە پیلانی ئەمریکیی زایونیی «سەودای سەدە» لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری لوبنان دژی پیلانی ئەمریکیی زایونیی «سەودای سەدە»

کۆمەڵێک لە جەماوەری لوبنان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە پیلانی ئەمریکیی زایونیی «سەودای سەدە» لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ناوەندی هەواڵدەریی میهر، جەماوەری لوبنان بە خڕ بوونەوە لە گردوپەڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە، ھەنگاوی ئەمریکا لەمەڕ پەردە ھەڵگرتن لە سەر گەڵاڵەی «سەودای سەدە»یان شەرمەزار کردو بە ھەڵدانی دروشمی دژی ئەمریکاو ئیسرائیل، کردارە دژی فەلەستینییەکانی ھەردووک ڕژێمەکەیان ئیدانەکرد.

کاربەدەستان و ڕەوتە جۆربەجۆرەکانی لوبنانیش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ گەڵاڵەی «سەودای سەدە» ڕاگەیاند.

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سەشەممە لە کۆشکی سپی لە کاتێکدا کە «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش لە تەنیشتی دا وەستا بوو، پەردەی لە سەر  گەڵاڵەی ڕێککەوتنە داسەپێندراوەکەی ناسراو بە «سەودای سەدە» ھەڵگرت.

بە فەرمی ناسینی قودس وەکو پێتەختی ڕژێمی زایونی، ڕادەست کرانی لەسەدا ٣٠ی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە ڕژێمی ئیسرائیل، دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ وڵاتەکەیان و چەک کردنی تۆکمەوتەواوی فەلەستین لە گریتگترین بڕگەکانی ئەم گەڵاڵە پڕلەشەرمەن.

ئەم ھەنگاوی ئەمریکا لەگەڵ ناڕەزامەندی و دژایەتیی خەڵکانی زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.