وەزیری دەرەوەی لوبنان : دانووستانی سەدە ڕێگەچارەسەری کێشەی فەلەستین نیە
وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی : ڕێگەچارەسەری کێشەی فەلەستین پیلانی دانووستانی سەدە نیە بەڵکوو بەرێوەبردنی پەسەندکراوەکانی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی بەیرووت لە ساڵی ٢٠٠٢ ی زایینی دایە .
لەمیانەی کۆبوونەوەی بەیرووت دا سەرۆکانی عەرەب نیشتەجێ کردنی هەمیشەیی پەرتەوازەو دەربەدەرە فەلەستینیەکانیان لە وڵاتانێکی وەک لوبنان ئۆردۆن و سووریایان بەرپەرچ دایەوەو پێداگریشیان کرد لەسەر گەڕانەوەیان بەپێی بڕیارنامەی ١٩٤ی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.
هەروەها هەر لەمیانەی ئەوکۆبوونەوەدا بابەتی دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین و ڕزگارکرانی ناوچە داگیرکراوەکانی لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن لە فەلەستین و بەرزایەکانی گوڵانی سووریاو غەور لە ئۆردۆن و کێڵگەکانی شەعبا لە لۆبنانیان پەسەند کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری ئیرنا ناسیف حیتای وەزیری دەرەوەی لوبنان ئەمڕۆ لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری جەددەی سعوودیا وتی : بەڕێوەبردنی پەسەندکراوەکانی کۆبوونەوەکەی بەیرووت لەبەر ئەوە چارەسەرسازە کە پشت ئەستوورە بە گرێبەستی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە .
ناسیف حیتا پێداگری کرد کە کە پیلانی دان و ستانی سەدە کێشەو ڕەنگدانەوەی زۆری لەئاستی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و سەرانسەری جیهان دا پێک هێناوە.
شالیاری دەرەوەی لوبنان بە ڕاشکاوی وتی : دانووستانی سەدە بڕگەو ناوەرۆکی پەیماننامەو بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێویستی بەفەرمی ناسینی مافی دەسەڵاتداری گەلی فەلەستین بەسەر وڵاتەکە خۆی دا پێویستی گەڕانەوەی پەرتەوازەو دەربەدەرەکانی بۆ نیشتمانی خۆیان لەنێو دەبا .
بە فەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی ڕژیمی زایونی و دانی ٣٠ لەسەدی لێواری ڕۆژئاوای ڕوباری ئۆردۆن بە ئیسڕائیل و دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی دەربەدەرە فەلەستینیەکان بۆ وڵاتەکەیان و چەک کردنی بەتەواوەتی فەلەستین بەشێک لە گرینگترین بڕگەکانی پیلانی دانووستانی سەدەیە.