پێشگری بە هاتنی بەرهەمی ئیسراییلی بۆ نێو بازاڕەانی فەلەستین
شوبات 04, 2020 09:57 Asia/Tehran
دەزگەی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین هاوردە کرانی چەن بەرهەمی سازکراو لە ئیسراییل بۆ نێو بازاڕەکانی فەلەستینی قەدەغە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "ئیبراهیم مەلحەم" وتەبێژی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمدواییەی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە قەدەغەی هاتنی بەرهەمی کشت و کاڵی فەلەستین بۆ نێو ئیسراییل، هاوردە کرانی چەن بەرهەمێکی ئیسراییلی بۆ نێو بازاڕەکانی فەلەستینی قەدەغە کردووە.
ئەو بڕیارەی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ پێشگری بە هاتنی بەرهەمەکانی کشت و کاڵی فەلەستینییەکان بۆ نێو بازاڕەکانی ئیسراییل، بە مەبەستی توندتر کردنی گەمارۆی سەر فەلەستین و زەبری زیاتر دان لە ڕەوشی ئابووریی فەلەستینییەکان دراوە.
سەرپەیڤ