پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای سەنعای یەمەن
فڕۆکەشەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی ناوچەی " نێهم " لە باکووریز ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەنعای پێتەختی یەمەنیان بوردمان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی ڕۆژی سێشەمە لە سێ جاردا ناوچەی " نێهم " یان دایە بەر پەلامار کە بووە هوی خەسار گەیاندن بۆ سەر ئەو ناوچە . خولی نوێ بوردمانی هاوپەیمانی سەعوودی هاوکات لە گەڵ ئوپڕاسیونی ئەندامانی سەر بە دەوڵەتی دەس لە کار کشاوەی مەنسوور هادی لە ناوچەی " نێهم " لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە دەسپێکراوە . ئەگەرچی ئەو ئوپڕاسیونە هاوڕێ بوو لە گەڵ شکستی قورسی هاوپەیمانی سەعودی و بووە هوی ئەوەی کە تا ناوچەی " نێهم " دوای چوار ساڵ لە دەستی هێزەکانی ئەرتەش و ئەنساڕوڵا دابێت بەڵام پەلامارەکان هەروا درێژەی هەیە .هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە هەمارێکی تەقەمەنی سەر بە ئەندامانی سەر بە دەوڵەتی دەس لە کار کشاوەی مەنسوور هادی لە پارێزگای مەئاریب تەقیەوە . تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشووری یەمەن لە ژێر لاگری ئیمارات لە گەڵ هێزەکانی دەس لە کار کێشاوە ی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەر بە عەرەبستان لە شەش مانگ لەمەوبەرەوە دەسپێکراوە .