بریندار بوونی کۆمەڵێک لە دیلە فەلەستینییەکان لە بەندیخانەی زایونیستیی عوفەر
کۆمەڵێک لە دیلە فەلەستینییەکان لە بەندیخانەی عوفەر لە ھێرشی ھێزەکانی یەکەی تایبەتیی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی بریندار بوون.
یانەی دیلە فەلەستینییەکان بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە، پێی داگرت: بەڕێوەبەرایەتیی بەندیخانەی عوفەر ٣٨ دیلی فەلەستینیی گواستەوە بۆ بەندیخانەکانی ئەلنەقب، ڕیمۆن، نەفحەو چەند بەندیخانەیەکی دیکەو دیلەکانی دیکەشی بە سەر بەش و بەندەکانی دیکەی ئەم بەندیخانەیەدا دابەش کرد.
لە لایەکی دیکەوە، لەشکریانی زایونی پێنج شارومەندی فەلەستینییان لە پارێزگای ئەلخەلیل ھەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا قۆڵبەست کرد.
زایونییەکان بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ھەموو ڕۆژێک ھرووژم دەبەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان بە بڕوبیانووی پوچەڵ ڕاپێچ دەکەن.
ناوەندی توێژینەوەی دیلە فەلەستینییەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ١٩ ساڵی ئەم دواییە ١١٩ ھەزار فەلەستینی بە ھۆی لەشکریانی ڕژێمی زایونییەوە قۆڵبەست کراون کە ٢٠٧٠ کەسیان ئافرەت و ١٦٤٩٠ یشیان منداڵن.