تێکھەڵچوونی لەشکریانی زایونی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376334-تێکھەڵچوونی_لەشکریانی_زایونی_لەگەڵ_فەلەستینییەکان_لە_کەرتی_ڕۆژئاوا
ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان بۆ دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەی ڕەگەزپەرستانەی سەودای سەدە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن ھەروا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 06, 2020 14:59 Asia/Tehran
  • تێکھەڵچوونی لەشکریانی زایونی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا

ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان بۆ دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەی ڕەگەزپەرستانەی سەودای سەدە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن ھەروا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆمەڵێکی زۆر لە ھێزەکانی سوپای ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاواو و ئەو ناوچانەش کە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕین و خۆپیشاندانی جەماوەرین، جێگیر بوونە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لاوانی فەلەستینیی نەیاری گەڵاڵەی سەودای سەدە و لەشکریانی زایونی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا لەوانە شاری جنین پێکەوە تێک ھەڵچوون.

«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە کۆشکی سپی لە کاتێکدا کە «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش لە تەنیشتی دا وەستا بوو، پەردەی لە سەر  گەڵاڵەی ڕێککەوتنە داسەپێندراوەکەی ناسراو بە «سەودای سەدە» ھەڵگرت.

ئەم گەڵاڵەیە داگری لکاندنی تۆکمەوتەواوی قودس و شارۆچکەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە ڕژێمی زایونی و لە بەرچاونەگرتنی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکانە. تەواوی تاقم و ڕەوتەکانی فەلەستینی دژایەتیی ئاشکرای خۆیانیان لەگەڵ ئەم پیلانەدا ڕاگەیاندووە.

بە فەرمی ناسینی قودس وەکو پێتەختی ڕژێمی زایونی، ڕادەست کرانی لەسەدا ٣٠ی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە ڕژێمی ئیسرائیل، دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ وڵاتەکەیان و چەک کردنی تۆکمەوتەواوی فەلەستین لە گریتگترین بڕگەکانی ئەم گەڵاڵە پڕلەشەرمەن

. ئەم ھەنگاوی ئەمریکا لەگەڵ ناڕەزامەندی و دژایەتیی خەڵکانی زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.