خۆپێشاندانی خەڵکی بەحرێن لە سەروبەندی نۆهەمین ساڵهاتی راپەڕینی 14 ی شوبات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376509-خۆپێشاندانی_خەڵکی_بەحرێن_لە_سەروبەندی_نۆهەمین_ساڵهاتی_راپەڕینی_14_ی_شوبات
خەڵکی بەحرێن شەوی رابردوو لە سەرووبەندی ساڵهاتی راپەڕینی 14ی شوبات لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆێشاندان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2020 04:58 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی بەحرێن لە سەروبەندی نۆهەمین ساڵهاتی راپەڕینی 14 ی شوبات

خەڵکی بەحرێن شەوی رابردوو لە سەرووبەندی ساڵهاتی راپەڕینی 14ی شوبات لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆێشاندان .

خەڵکی بەحرێن لەم خۆپێشاندانەدا لە ژێر ناوی " لە رێبازی سەرکەوتندا " ، دروشمیان لە دژی رژێمی ئالی خەلیفە بەرز کردەوە و جەختیان کردەوە لەسەر درێژەی هەنگاونان بە ئاڕاستەی  شۆڕشی ئەم وڵاتە .

 بەحرێن لە 14 ی شوباتی 2011 وە شایەتی راپەڕینی جەماوەریی لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە .

 خەڵکی بەحرێن خوازیاری ئازادیی ، دامەزرانی دادوەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاری رژێمێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیاندان بەڵام رژێمی ئالی خەلیفە بە یارمەتیی لەشکەریانی سعودی و فەرمانبەرانی ئاسایشیی ئیمارات ، ناڕەزایەتی جەماوەریی لەم وڵاتەدا سەرکوت دەکات .

 رژێمی ئالی خەلیفە بۆ کپ کردنی ناڕەزایەتی خەڵکی بەحرێن ژمارێکی زۆر لە رابەرانی بەرهەڵستکاری گرتووە و بە دۆسیە سازیی ، بەندکرانی درێژخایەنی بۆ ئەوان بڕیوەتەوە .

بەحرێن وەک بچوک ترین وڵاتی رۆژاوای ئاسیا بەپێی راگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ زیاترین بەندکراوی سیاسی هەیە .