مەرجی هەرێم بۆ پشتیوانی له‌ حکومه‌تی داهاتووی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376578-مەرجی_هەرێم_بۆ_پشتیوانی_له_حکومه_تی_داهاتووی_ئێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت حکومه‌تی نوێ پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2020 14:20 Asia/Tehran
  • مەرجی هەرێم بۆ پشتیوانی له‌ حکومه‌تی داهاتووی ئێراق

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت حکومه‌تی نوێ پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.

ەمڕۆ سێشەممە 2020/2/11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە جێی رەزامەندی زۆرینەی خەڵکی عێراق بێت و پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق  تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانیی لە حکومەتێک دەکەین کە پابەندبێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.