سەرکوتکردنی خۆپێشاندانی خەڵکی بەحرەین لە ساڵوگەڕی ڕاپەڕێنی چواردەی فیوریەی ئەو وڵاتە
خەڵکی بەحرەین لەمیانەی نۆهەمین ساڵوگەڕی ڕاپەڕینی چواردەی فیوریە، خۆپێشاندانێکی بەربڵاویان لە ناوچە جۆربەجۆەکانی ئەم وڵاتە بەڕێوە برد کە بە پەلاماردانی هێزە ئاسایشتیەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بووە هۆی تێکەڵچوون و ڕەشبگیری ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ؛ هێزە ئاسایشتیەکانی ڕژێمی ئالای خەڵیفە شەوی پێنجشەممە بە رەو خۆپێشاندەرانی بەحرەینی لە شەقامەکانی " مەنامە "ی پێتەخت وناوچەکانی تر لەوان " بیلاد ئەلقەدیم ، ئەلسنابس ، ئەلموسەلی ، کەرانە ، گازی فرمێسک هێنیان هاوێشت وپێنج گەنجی بەحرەینیان دەسگیر کرد. دوکاندارەکانیش لەم ناوچانە دەستیان دایە مان گرتن ودوکانەکانی خۆیانیان داخست. بە پێی ئەم ڕاپۆرە ، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم چوار کەس لە باوکانی گیان بەخت کردووە سیاسیەکان ، چالاکێکی مەدەنی ودووکەس لە زانایانی بەحرەین بانگ کردن بۆ ناوەندەکانی پۆلیس. خەڵکی بەحرەین لە چواردەی فڤۆریە ی ٢٠١١ لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕاپەڕێن .